وێنەی ڕوتی خانمە سیاسییەكی ئۆكرانیا بڵاودەبێتەوە

بڵاوبونەوەی وێنەی ڕوتی خانمە سیاسییەكی ئۆكرانیا هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.
چەند وێنەیەكی ڕوتی ئۆلجا لیۆلچاكی تەمەن 30 ساڵ، كە سیاسەتمەدارێكی ئۆكرانیایە بڵاودەبێتەوە و وێنەكانیش لەڕێی ئەكاونتی (i cloud)ەوە براوە.
ئەم خانمە ئەندامی پارتی هاوپەیمانی دیموكراتی و چاكسازییە و، كاندیدە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەلەمانی ئەو وڵاتە كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.
لیۆلچاك زۆر بەشێوەیەكی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بڵاوبونەوەی وێنەكانیدا كرد و داوای كرد كە وەك كارێكی هونەری سەیری بكرێت.
ئۆلجا لیۆلچاك وتی" لە كۆندا هونەرمەندە گەورەكانی وەك ڤان كوخ ژنە جوانەكانیان بەڕوتی دەردەخست، بەڵام لەئێستادا ژنی ڕوت بە چاوێكی دیكە سەیر دەكرێت بۆیە ناتوانم لەو جیاوازییە تێبگەم".






PM:04:06:29/09/2014