ئەم كچە بووە شاجوانی كەم ئەندامان

كچێكی ڕوسی بە شاجوانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان هەڵدەبژیردرێت.
یلیزافیتا ئۆستینۆڤا كە كچێكی ڕوسییە لە پێشبڕكێی هەڵبژاردنی شاجواندا، لەنێوان 12 كچی دیكەی خاوەن پێداویستی تایبەتدا بەشاجوان هەڵبژێردرا.
ئەو كچە پێشتر ژیانی وەك هەر كەسیچكی ئاسایی بووە بەڵام بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە، بڕبڕەی پشتی توشی كێشە بووە و توانایی جوڵەی نەماوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە كاركردن بەردەوامە و وەك فرۆشیارێك كاردەكات.
یلیزافیتا ئۆستینۆڤا خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت كە وەك شاجوان هەڵبژێردراوە و هیواداریشە كە خێان پێكەوە بنێت و ببێتە خاوەنی منداڵ.




PM:03:12:02/10/2014