ژیانی هاوسەرگیری پێویستی بەهەڵبژاردنی دروستە لەلایەن هەردوو ڕەگەز ،بۆئەوەی لەدهاتودا توشی كێشەوگرفت نەبن. پێویستە خانمان دوور بكەونەوە لەهاوسەرگیری لەگەڵ ئەم پێنج جۆرە لە پیاوان.
1- ئەو پیاوەی ئامادەنەبوونی بۆهەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ژیانی داهاتووتان پیشان دەدات، پێویست ناكات خۆت لەگەڵ ئەم جۆرە پیاوانە هیلاك بكەیت لەكاتێكدا پێشی وابێت ڕەنگە ئەم هەستەی لە داهاتودا بگۆڕێت .
2-ئەو كەسەی نەتوانێت پەیوەندییە سۆزدارییەكانی ژیانی ڕابردووی لەبیربكات، كاتێك پیاو زۆر باسی ئەو كەسە بكات كە پێشتر لەژیانیدا بوونی هەبوە، لەم بارەدا تۆ تەنها وەك پڕكەرەوەیەكی بۆشای ژیانی دەبیت ، هەمیشە دڵی لای ئەوكەسە دەبێت كەپێش تۆ خۆشیویستوە.
3-ئەوكەسەی تەنها كارەكەی گرنگە بەلایەوە و هەمیشە بیانوی هەیە بۆ ئەوەی كاتی نیە تالەگەڵت بێتەدەرەوە، لە دوای هاوسەرگیریش هەست بەپشت گوێ خراوی خۆت دەكەیت و سەرەكی نابیت لەژیانیدا.
4-ئەو پیاوانەی هەمیشە بەدوای باشتر دەگەڕێن لە ژیاندا ، ڕەنگە ئەگەر كەسێكی لەتۆ باشتری دەست بكەوێت دەست بەردارت ببێت. 5- كاتێك پیاو لە پەیوەندی ڕاستەقینەی خۆشەویستی نێوانتاندا دوور بكەوێتەوە و حەزنەكات هیچ كەس بە پەیوەندی نێوانتان بزانێت بێ ئەوەی هیچ هۆكارێكی دیاریكراوی هەبێت.