وێنە...بەهۆی پێوەدانی مارەوە قاچی دەبێتە پارچەیەك خەڵوز

كچێكی هەرزەكاری ڤەنزوێلی بەهۆی پێوەندی مارەوە قاچی چەپی دەبێتە پارچەیەك خەڵوز.
ئەو كچە تەمەن 13 ساڵە یەكێك لە ژەهراوترین جۆرەكانی مار پێوەی دەدات، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمییەوە سەردانی نەخۆشخانە ناكات و لە ماڵەوە لای چەند كەسێكی نەشارەزا چارەسەر وەردەگرێت، تا دواتر قاچی بەهۆی بڵاوبونەوەی ژەهرەكەوە دەگۆڕێت بۆ پارەچەیەك خەڵوز.
چەند پسپۆڕێكی ڤەنزوێلی بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلیان ڕاگەیاندووە گەر ئەو كچە بەزوی سەردانی نەخۆشخانەی بكردایە ئەوا دەتوانرا چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت و ڕێ لە بڵاوبونەوەی ژەهرەكە بگیرێت، بەڵام دوای بڵاوبونەوەی ژەهرەكە خوێن بۆ دەمارەكانی قاچی نەچووە، ئەمەش ئەو حاڵەتەی بەسەر هێناوە.
پسپۆڕەكان پێشبینیش دەكەن كە لەچەند ِۆژی داهاتوودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ژەهر بە لەشیدا، ئەو كچە گیان لەدەست بدات.






PM:01:59:30/10/2014