هونەرمەندێكی كوردی ئێزدی لەناو داعشدا كوژرا

NRT2

هونەرمەندێكی ناسراو بوو لە نێو كوردانی ئێزدی دا و خەڵكی قەزایی شنگالە و خۆشی لە كوردانی ئێزدیە. 
(دەخیل كوتی) ئەو گۆرانبێژە كوردە ئێزدیەیە كە پێشتر پەیوەندی كردبوو بە گروپی تیرۆریستی داعش بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو دا كوژرا.
رۆژنامەی ئەڤرۆی دهۆكی وێنەیەكی ئەم هونەرمەندەیان بڵاوكردوە و بە پێی زانیاریەكانیان (دەخیل كوتی) دەستی هەبوە لەگەڵ تیرۆرستانی داعش دا و هاوكاریان كردوە بۆ داگیركردنی شنگال و چەند گوندێكی دەوروبەری بەتایبەتی گوندی كوچوو لە سنوری قەزای شنگال.
دەخیل كوتی كە خاوەن چەند بەرهەمێكی هونەری فلوكلوری یە و لە كوردانی ئێزدیی یە و لە شەڕی رزگاركردنی شاری زومار لە لایەن پێشمەرگەكانی كوردستان كوژراوە .




PM:12:36:31/10/2014