شاباز عوزێری دیوانە شیعرێکی نوێی بڵاوكردەوە

شاعیری لاوی کورد شاباز عوزێری دووەمین دیوانە شیعری خۆی لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی بڵاودەكردەوە.

شاباز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکیدا بڵاوکردەوە" نوێترین دیوانە شیعرم و سێیەمین کتێبم بە ناونیشانی (۱٦ ڕۆژ) پێشکەشتان بێت". 

سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیوانە شیعرییەکەی شاباز ئاماژەی بەوەکردووە، خۆشەویستی و بەیەک گەیشتن و دابڕان، خۆشەویستی یەکلایەنە، خۆشەویستی دایک و باوک و خوداو خود، هەژاری و هەستانەوە، هۆکارەکانی دابڕان و بەیەک گەیشتنەوەکان، هۆکێشەکانی کۆمەڵگە و خۆشەویستی نیشتیمان و ئەو چیرۆکانەی بۆتان ناردبوون و زۆر بابەتی تر، ناوەڕۆکی شیعر و چیرۆکەکانی کتێبی (۱٦ڕۆژ)ە.

شاباز عوزێری یەکێکە لە گەنجە نوسەر و شاعیرەکانی کورد، شاعیرێکی چالاکە لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و چەندین کۆڕ و سیمیناری ئەنجامداوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٢دا پێشکەشکاری بەرنامەی (گەنجانە) بوو کە لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان ٢٤ پەخشدەکرا، یەکەم دیوانە شیعریشی بە ناوی (من باشنیم) لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە و ماوەیەك پێش ئێستاش ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا.



PM:12:41:03/12/2024