گۆرانییەک لەسەر ئاستی جیهان دەنگدانەوەیەکی زۆر گەورەی دروستکردووە و باسی کوردیش دەکات.
گۆرانییەکی سیاسی گۆرانبێژ تيكن جاه فاكولی کە بووە بە ترێند و تێیدا باس لە سیاسەتی نێودەوڵەتی دەکات، جێگەی سەرنجە ئەو هونەرمەندە گۆرانیبێژە لە بەرهەمەکەیدا باس لە عێراق و کوردستانیش دەکات.
ئەوان جیهان دابەش دەکەن:
چیتر هیچ شتێک ناتوانێت سەرسامم بکات؛
ئەگەر تۆ چیچانم بۆ جێبهێڵیت، منیش ئەرمینیات بۆ جێدەهێڵم؛
ئەگەر لەبەر من دەستبەرداری ئەفغانستان ببیت، منیش - بۆ تۆ - واز لە پاکستان دێنم؛
ئەگەر هایتی بەجێ نەهێڵیت، دەتبەم بۆ بانگی (لە مالیزیایە)؛
ئەگەر یارمەتیم بدەن عێراق بتەقێنمەوە، ئەوا کوردستانتان بۆ ڕێکدەخەم؛
ئەوان جیهان دابەش دەکەن؛
چیتر هیچ شتێک ناتوانێت سەرسامم بکات؛
ئەوان جیهان دابەش دەکەن؛
چیتر هیچ شتێک سەرسامم ناکات،
چیتر هیچ شتێک سەرسامم ناکات؛
ئەگەر ئۆرانیۆمم بۆ جێبهێڵیت، ئەلەمنیۆمت بۆ جێدەهێڵم؛
ئەگەر گەنمێکی زۆرم پێ بدەیت، شانبەشانی تۆ دەجەنگم؛
ئەگەر کانەکانم بۆ جێبهێڵیت، لە ڕاوەدوونانی تاڵیباندا یارمەتیت دەدەم؛
ئەگەر ڕێگەم بدەیت زێڕ دەربکەم، لە دەرکردنی ژەنەراڵەکە یارمەتیت دەدەم؛
ئەوان جیهان دابەش دەکەن؛
چیتر هیچ شتێک ناتوانێت سەرسامم بکات؛
بەبێ ئەوەی ڕاوێژمان پێ بکەن، ئەفریقایان دابەش کرد؛
بەشێک لە ئیمپراتۆرێتی موسا،
لە غانایە،
بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی سوسو، دەکەوێتە ناو ئیمپراتۆریەتی موندینگەوە؛
ئەوان جیهان دابەش دەکەن؛
چیتر هیچ شتێک ناتوانێت سەرسامم بکات…..
وەرگێڕانی: کامەران محەمەد