ئەحمەد حیلمی هونەرمەند تووشی شێرپەنجەبوو

‌هونەرمەند ئەحمەد حلمی
هونەرمەندی کۆمیدی میسری ناسراو، ئەحمەد حلمی، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە بەپەلە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگرییان بۆ ئەنجام دا.

ماڵپەڕی روسیا ئەلیەوم بڵاویکردەوە کە ئەحمەد حلمی بەمەبەستی چارەسەرکردن چۆتە ئەمەریکا، بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە یەکسەر نەشتەرگەری بۆکراوە بۆ بڕینی ئەو (وەرەمە) شێرپەنەجەییەی لە لەشیدا بووە، نەشتەرگەریەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی هاتووە، بەڵام دواتر تەندرستی تێکچووەو گوێزراوەتەوە ژووری (چاودێری).

ئەحمەد حلمی بە بەرنامەی " لعب عیال " ناسراوە کە لە کەناڵی ئاسمانی میسری بڵاوکرایەوە، دواتر دەوری لە فلمی بەناوبانگی ( عبود علی الحدود )  وەک خاڵی وەرچەرخان لەژیان هونەریدا دانرا، بەتایبەتی لە بواری کۆمیدیدا.

ئەحمە حلمی هەڕچەندە هێشتا گەنجە، بەڵام بەیەکێک لەهونەرمەندە ناسراوە عەرەبییەکان کان ناوزەد دەکرێت.




PM:09:06:14/11/2014