دیوانە شیعرییەکەی ئەحمەد محەمەدی شاعیر بە زمانی سویدی بڵاوکرایەوە

لە وڵاتی سوید دیوانە شیعرێکی ئەحمەد محمەد شاعیری دیاری کورد، بە زمانی سویدی بڵاوکرایەوە.

ئەحمەد محەمەدی شاعیر، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی دیوانە شیعرییەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" دوێنێ لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، دیوانی (تەمەن) بە زمانی سویدی بڵاوکرایەوە، لە چوارچێوەی کۆڕەکەشدا خوێندنەوە و پێشەکی لەلایەن رۆژنامەنووسی سوویدی سوزان گرووپ بۆ ئەنجامدرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیوانە شیعرییەکە لە وەرگێڕانی ئازاد مەعروفە و کۆڕەکەش لەلایەن کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سوید بە هاوکاری شارەوانی یۆتۆبۆری ڕێکخراوە. 

ئەحمەد محەمەد ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لە دایكبووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە‌و شارە تەواو كردووە، یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکان، چەندین هونەرمەندی ناودار شیعرەكانیان كردووە بە گۆرانی‌ و ئاوێزانی موزیكیان كردووە‌ و سەدایەكی سیحراویان پێبەخشیووە، هەروەها دیوانەکەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی سویدی، ئیتاڵی و فەرەنسی.



PM:04:39:19/01/2025