فیلمی سینەمایی (خۆری ناو سێبەر) نمایشدەکرێت

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجەدا فیلمی سینەمایی (خۆری ناو سێبەر) نمایشدەكرێت.

کاتژمێر (٣:٠٠)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سینەما سالمی شاری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی (خەمی هیوا خەمی هەموومانە)، فیلمی كوردی (خۆری ناو سێبەر) نمایشدەکرێت.

فیلمەکە لەلایەن گروپی خێزانەوە ئامادەکراوە کە بەرهەمی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتە و لە نووسین و سیناریۆ و دەرهێنانی ڕێبوار محەمەدە و باوەڕ ڕەفیق كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی ئەنجامداوە.

هەروەها (٩٠) خولەك ماوەی فیلمەكەیە و لە شاری سلێمانی كاری وێنەگرتنی ئەنجامدراوە و تێیدا (٤٠) ئەكتەری بە ئەزموون بەشدارن لە فیلمەکەدا كە ئەوانیش پێكهاتوون لە (حیكمەت هندی، بەیان زەریفێ، دایكی ئاریان، ڕێبوار محەمەد، ئارەزوو كاكە برا).



PM:01:05:04/02/2025