دوێنێ دووشەممە لە شآری سلێمانی مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەندی میللی مەحمود محەمەد سازکرا و تێیدا خەڵاتی (زیرەکی) پێبەخشرا.
دوێنێ لە ژێر ناونیشانی (خەڵاتی ساڵانەی زیرەک) دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان مەراسیمێکی ڕێزلێنان و پێشکەشکردنی خەڵاتی زێڕینی ساڵانەی هونەرمەندی کۆچکردووی دیاری کورد حەسەن زیرەکی پێشکەش بە هونەرمەندی میللی مەحمود محەمەد کرد.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند حەسەن زیرەک لە ماڵی سۆفی کەریم لە شاری سلێمانی لادرا.
مەحمود محەمەد گۆرانیبێژێکی میللی شاری سلێمانییە، چەندین ئاواز و گۆرانی تۆمارکردووە، هەروەها شارەزاییەکی باشی لە مەقاماتی کوردیدا هەیە، چەند جارێکیش دۆخی تەندروستی تێكچووە، بەڵام لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.
هەروەها لە مانگی ٦ی ساڵی ڕابردووشدا ئەحمەد دەروێشی برای کە ئەویش هونەرمەندێکی دیاری میللی بوو، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.