لوقمان غفوور
بەزەیی لە دادگادا
ئەو دادوەرە ئەمریکییەی بە جوانترین دادوەری جیهان ناسراوە، کتێبەکەی بڵاوکردەوە.
دادوەری خانەنشینکراو فرانک کاپریۆ، پیاوێکی ڕاستەقینەی ڕێنێسانس کە بە (جوانترین دادوەری جیهان) ناسراوە، نەک تەنها بۆ ویلایەتی ڕۆد ئایلەند-ی ئەمریکا، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤ لە ئەمریکا و دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی بەرنامەی تەلەفیزیۆنی "Caught in Providence"، بەزەیی و هاوسۆزی خۆی ناساند، ئێستا کتێبەکەی دەرچووە و ئێستا بەردەستە.
کاپریۆ هەمان ئەو حیکمەت و ڕۆحی ڕەوشت بەرزییە دەهێنێتە لاپەڕەی کتێبەکەوە کە لەسەرانسەری جیهاندا لە چاوی بینەراندا خەزنی کرد.
گۆڕینی ژیان ئەو وشانەن کە دادوەر کاپریۆ لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەستی پێکرد، چونکە ڕووبەڕووی شێرپەنجەی پەنکریاس بووە و لەژێر چارەسەری کیمیاییدا بوو. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا کاپریۆ کتێبەکەی تەواو کرد.
ساڵی ١٩٨٥، کاتێک بۆ یەکەمجار کورسییەکەی وەرگرت، تا ساڵی ٢٠٢٣ دەستی لەکارکێشایەوە، کاپریۆ لە رێگەی بەزەیییەکی ڕاستەقینەوە لە دادگای شارەوانیی پرۆڤیدێنس لە ویلایەتی ڕۆد ئایلەند، هەمیشە هۆڵی دادگاکەی شوێنێک بوو تۆمەتباران بە کەرامەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا، و شایستە پشوویەکیان پێدەدرا نەک رێگەدان یان کارتی دەرچوون لە زیندان بەبێ بەرامبەر، بەڵکو چانسی ڕاستکردنەوەی ژیانیان و گرنگیدان بە خێزانیان پێدەدرا.
لە کتێبی (بەزەیی لە دادگادا)، دادوەر کاپریۆ چیرۆک و وانەکانی گۆڕانکاری لە ژیان و هۆڵی دادگادا باس دەکات، لەوانە:
-ئەو چیرۆکانەی کە لە هەموو تەمەنێکەوە لەنێو دادگا ئامادەبوون، هاوبەشییان کردووە.
-چۆن ئەو توانایەی گەشەی دەکرد کە بزانێت کاتێک کەسێک ڕاستی ناڵێت.
-هێزيکی لەرادەبەدەر لەگەڵ هەر کەسێک کە باوەڕیان پێی بوو ، چۆن هەوڵیداوە هەمان شت بۆ هەموو ئەو کەسانە دابین بکات کە پێشتر بۆ کەسانی تری کردووە بێ جیاوازی.
-چۆن بەهای مرۆڤ بەو هەڵانە ناپێورێت کە ئەنجامی دەدات، بەڵکو بە توانای فێربوون لەو هەڵانە دەپێورێت.
بیرەوەرییەکانی دادوەر کاپریۆ تەحەدای خوێنەران دەکات کە ببینە کەسێک بەها بۆ رابردوو و خێزانەکەیان بگێڕنەوە، ڕووبەڕووی واقیعەکانیان ببنەوە و باوەڕیان بەوە هەبێت کە لە ڕێگەی ڕێزگرتن و بەزەیی و تێگەیشتنەوە دەتوانن سەرکەوتوون بەدەست بێنن. ئەم کتێبە دەست لە دڵت دەدات و ڕۆحت بەرز دەکاتەوە و باوەڕت بە کەسانی تر و بە خۆت نوێ دەکاتەوە.