لە شاری سلێمانی پانێڵێک بۆ هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی سازکراو تێیدا باس کارە هونەرییەکانی کرا.
ئەنوەر قەرەداغی هونەرمەند و موزیسیان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" دوێنێ بە ئامادەبوونێکی بەرچاو و دیار لە هونەرمەندان و رۆشنبیران و تەلەفزیۆنەکان لە ڕێکخراوی ئازادی (سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ئەنجومەنی باڵا بە هاوبەشی رێدئیفێکت پلانەر) پانێڵێکیان بۆ سازکردم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پانێڵەکە لەلایەن نیاز نوری، هونەرمەند و موزیسیان پێشکەشکرا و هەر یەک لە مامۆستا خالید سەرکار، پانێڵێکی بە ناونیشانی (دەستپێک و هاوڕێی تەمەن) د.عادل محەممەد کەریم، پانێڵێکی بە ناونیشانی (رەنگدانەوەی بەهرە لە داهێنانی کارە هونەرییەکانی موزیسیان ئەنوەر قەرەداغی) پێشکەشکرا.