مەلا عەلی‌ كەڵەك: چارەسەری‌ ئیبۆلام دۆزیوەتەوە

خەندان

مەلا عەلی‌ كەڵەك، رایدەگەیەنێت چارەسەری‌ ئیبۆلای دۆزیوەتەوە، بۆچارەسەركەشی‌ بۆماوەی‌ شەش مانگ نەخۆش دەبێت هەموو رۆژێك یەك پیاڵە میزی‌ حوشتر و كەوچكێكی‌ چا گڵی‌ سور بخوات.

عەلی‌ مەحمود حسێن، ناسراو بە مەلا عەلی‌ كەڵەك، كە نۆرینگەی ئاینی هەبوو لە كەڵەك بە خەندانی‌ راگەیاند:"ئێمە 20 ساڵە ئەزمونمان  هەیە لە كوردستان نەخۆشی‌ ئیبۆلا هەیە، یەكێك لە نەخۆشەكان خەڵكی‌ هەولێرە، یەكێكی‌ تریان خەڵكی‌ رانیەیە، ئێستا لەژێر چارەسەردان، فەحسەكەش لە كوردستان ناكەن لە تاران و وڵاتانی‌ تر دەیكەن".

وتیشی‌:"بۆچارەسەری‌ نەخۆشی‌ ئیبۆلا، كەسی‌ نەخۆش دەبێت رۆژانە پێنج سەعات بە هێتفۆن گوێبیستی‌ قورئان بێت، دەشبێت پێش نانخواردن سێ‌ كەوچكی‌ زەڵاتە هەنگوین بخوات، سێ كەوچك  رۆنی‌ رەشكە بخوات".

مەلا عەلی‌ راشیگەیاند:"نەخۆش دەبێت رۆژی‌ یەك جار پیاڵەیەك میزی‌ حوشتر لەگەڵ‌ دوو پیاڵە شیری‌ حوشتر تێكەڵاوكات و بیخوات، شەوانەش یەك كەوچكی‌ چا گڵی‌ سور بخوات،  بەڵام دەبێت گڵەكە خاوێن بێت و لە بێژن بدرێت، چەن دەرمانێكی‌ دیكەش كەناتوانم باسی‌ بكەم".

عەلی‌ مەحمود ئاماژەی‌ بەوەشكرد:"ماوەیەكی‌ كەمە لە نەمساو ئەڵمانیا هاتوومەتەوە، نەخۆشخانەكانی‌ ئەوێم بەسەر كردوەتەوە، چارەسەری‌ ئایدزو ئەنفلۆنسای‌ باڵندە و نەخۆشیەكانی‌ ترم نیشان دان، دەسخۆشیان لێكردم و خەڵاتیان كردم پێان وتم تۆ زۆر زیرەكی‌". 

ئەوەشی خستەڕوو:"من بەبێ‌ بەرامبەر چارەسەریان دەكەم، بۆ كەسوكاری‌ پێشمەرگە و ئەوكەسانەشی‌ فەقیرو هەژارن دەرمانەكەش بێبەرامبەرە، من حەزم لە داهێنانە، بەڵام بە داخەوە ئێمە كە زانستێك بڵاودەكەینەوە هەزار قسەی‌ ناخۆشمان بەرامبەر دەكرێت".




PM:03:34:23/11/2014