مانگی داهاتوو (١٧) یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت کە بۆماوەی (١١) ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دامەزراوەی (مەدا) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" رۆژانی ٩ بۆ ١٩ی نیسانی ٢٠٢٥ خولی ١٧ یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمساڵ ٣٥٠ خانەی بڵاوكردنەوە لە ٢٢ وڵاتانی عەرەبی و جیهانییەوە تێیدا بەشدارن.
دامەزراوەکە ڕوونیشیکردەوە، بەشێك لە وڵاتانی دراوسێ و مەغریبی عەرەبی و وڵاتانی كەنداو بۆ یەكەمجار بەشداری ئەم پێشانگایە دەكەن و تێیدا كتێبەكانیان نمایش دەكەن.