ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٥ نۆیەمین دیداری سلێمانی له زانكۆی ئهمریكی - سلێمانی دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
دیدارەکە كاتژمێر (١٠:٠٠)ی بهیانی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و ماوهی دوو ڕۆژ بهردهوام دهبێت
کە تێیدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ڕهوشی سیاسی عێراق و رۆژههڵاتی ناوهڕاست و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و چەندین بابەتی دیکە تاوتوێ دەکرێن.
هەروەها هەریەک لە د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆکی پارتی و دەیان سەرکردە و کەسایەتی دیکەی ناوخۆی و جیهانی بەشداری لە دیدارەکە دەکەن.
یەکەمین دیداری سلێمانی لە ساڵى (٢٠١٣) بەڕێوەچوو، ساڵانە لە زانکۆی ئەمریکی عێراق - سلێمانی بەڕێوەدەچێت.