بڕیارە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە نمایشکردنی فیلمی سینەمایی کوردی (Crocodile – تیمساح) لە شاشەی سینەماکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.
هەریەک لە هونەرمەندان هەردی سەلامی و ئەیام ئەکرەم وەک ئەکتەر ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن و بڕیارە لە ڕۆژی ٢٧ی ئاب نمایشی فەرمی دەستپێبکات.
هەروەها لە ڕۆژی ٢٨ی ئابیشدا لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک نمایشی فیلمی (تیمساح) بۆ بینەران پەخش دەکرێت.
هاوکات لە رۆژانی داهاتووشدا نمایشکردنی فیلمەکە لە کەرکوک و هەڵەبجە بەردەوامی پێدەدرێت.
سەید کەمال کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی سینەمایی تیمساح کردووە کە ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی پرسی ماددەی هۆشبەر و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە دەکات.