ڤیدیۆ...كوژرانی سەرۆكی كۆریای باكور

كۆمپانیای سۆنی گرتەیەكی ڤیدیۆی لە فیلمی چاپێكەوتن بڵاودەكاتەوە كە باس لە كوشتنی سەرۆكی كۆریای باكور دەكات.
بڕیارە كۆمپانیای سۆنی بە بۆنەی جەژنی كریسمسەوە بەشێك لە فیلمی چاوپێكەوتن نمایش بكات، كە باس لە كوشتنی سەۆركی كۆریای باكور دەكات، هەرچەندە بەرپرسانی ئەو بەشەی كۆریا چەندین هەڕەشەیان ئاڕاستەی ئەو كۆمپانیایە كردووە.
پیشتر كۆمپانیاكە بڕیاریدابوو دابوو كە نمایشكردنی ئەو فیلمە ڕابگرێت كە بە فیلمێكی خەیاڵی دادەنرێت و باس لە پلانێكی دەزگای هەواڵگیری ئەمریكا دەكات بۆ كوشتنی ئەو سەرۆكەی كۆریا.
بەرپرسانی كۆمپانیای سۆنی ئاشكرای دەكەن كە هەرگیز بیریان لەوە نەكردۆتەوە فیلمەكە نمایش بكەن، بۆیە زۆر دڵخۆشن بەوەی لە پشووی كریسمسدا فیلمەكە لە چەند سینەمایەك نمایش دەكرێت.






PM:02:16:24/12/2014