كوردەكەی ئەرەب گۆت تالێنت هەمووانی خستە پێكەنین

كوڕە كوردێكی دیكە بەشداری پرۆگرامی ئەرەب گۆت تالێنت دەكات و بەوتی گۆرانیەكی ئۆپێرای ئەندامانی لیژنە و جەماوەر دەخاتە پێكەنین.
ئەو كوڕە ناوی ساڤین نزارە و تەمەنی 15 ساڵە و لە هەرێمی كوردستانەوە بەشداری پرۆگرامی ئەرەب گۆت تالێنی كەناڵی (MBC) كردووە.
لە سەرەتای بڕگەكەیدا و لە ڕاپۆرتێكدا ساڤین ئاماژە بەوە دەكات كە دەنگێكی بەهێزی هەیە و دڵنیایە لەوەی كە ئەندامانی لیژنە هەڵی ئاڵتونی پێدەدەن و ڕاستەوخۆ دەیگەیەننە ئەڵقەی كۆتایی، بەڵام دوای ئەوەی ئەندامانی لیژنە گوێ لە گۆرانییەكە دەگرن بەهۆی خراپی دەنگیەوە بە نەخێر وەڵامی دەدەنەوە.
ئەو كوڕە كوردە بەوەوە وازناهێنێت و جارێكی دیكە دەگەرێتەوە سەر ستەیجی پرۆگرامەكە و ڕایدەگەیەنێت كە ئەمجارە بە بەهرەیەكی جیاوازەوە خۆی دەردەخات ئەویش جوڵاندنی ئەندامەكانی لەشێتی بە شێوازێكی جیاواز، بەڵام ئەم جارەش پاش پێكەنینێكی زۆری ئەندامانی لیژنە، ساڤین جارێكی دیكە بە نەخێر وەڵام دەدرێتەوە.





PM:01:20:28/12/2014