فەتوایەكی نوێ دەربارەی هاوسەرگیری

بانگخوازێكی میسری فەتوایەكی نوێ لە بارەی هاوسەرگیرییەوە ئاشكرا دەكات.
د. محەممەد مسیلحی، بانگخوازی ئیسلامی دەڵێت:" قسەكردن لەبارەی هاوسەرگیری لە قورئاندا نە سەپێندراوە، نە فەرمانییشی پێكراوە، خودای گەورەش دەفەرمووێت  " ومن اياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجا لتسكنوا إليها , وجعل بينكم مودة ورحمة . إن في ذلك لَايات لقوم يتفكرون" ، واتە فەرمانی بە هاوسەرگیریكردن نەكردووە، پێغەمبەریش(د.خ) فەرموویەتی "كێ توانای هەیە با هاوسەرگیری بكات، كێش توانای نییە دەتوانێت نەیكات". مسیلحی ئاماژە بەوەش دەكات،" زانایانی سەردەم وایدەبینن كە هاوسەرگیری یان واجبە یان سوننەتە یانیش حەرامە، بە واتای ئەوەی لە حاڵەتێك بەسەر مرۆڤ واجب دەبێت، لەو كاتەی توانای هەبێت بژێوی خێزانەكەی دابین بكات و ترسی لەوەش هەبێت ئەگەر ژن نەهێنێت تووشی حەرام دەبێت، لەو كاتەشدا دەبێتە سوننەت ئەگەر توانای هەبێت هاوسەرگیری بكات، بەڵام هیچ كارێكی حەرام نەكات، لەو كاتەشدا حەرامكراوە بۆ كەسێك كە نەتوانێت بژێوی خێزانەكەی دابین بكات و ژنیش بهێنێت. بۆیە هاوسەرگیری نە فەرمانی پێكراوە و نە رەتیشكراوەتەوە".




PM:01:12:30/12/2014