بەهۆی ئەوەی خوێنی پڵنگی كردبوو بە شەراب 13 ساڵ حوكم درا
به‌هۆی خواردنی چه‌ند پڵنگێكی ده‌گمه‌ن كه مه‌ترسی قڕبونیان له‌سه‌ره‌و دروستكردنی شه‌راب له‌خوێنه‌كه‌یان، سزای 13 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پیاوێكی چینی‌دا سه‌پێنرا.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئاژانسی شینخوای چینی رایگه‌یاند، ساڵی 2013 ئه‌و پیاوه كه بیزنسمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و نازناوه‌كه‌ی شووه، به‌مه‌به‌ستی كڕینی چه‌ند پڵنگێك، سێ گه‌شتی بۆ هه‌رێمی گوانگدۆنگ له‌باشوری وڵات ئه‌نجامدوه. دواتر ئه‌و پڵنگانه‌ی بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆی له كوانگشی گواستووه‌ته‌وه.
شینخوای ده‌ڵێت، له‌میانه‌ی سێ رێكه‌وتندا له‌گه‌ڵ فرۆشیاران، سێ پڵنگ به‌به‌رچاوی شوو و هاوڕێكانی كوژراون. یه‌كێك له‌و سیانه‌ش به كاره‌با كوژراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی شینخوای، شوو و هاوڕێكانی گۆشتی پڵنگه‌كانیان خواردووه‌و شوو وتوشیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر كه‌سێك پرسیاری لێكردین ده‌كرێ بڵێین گۆشتی مانگا یان ئه‌سپ یان پشیله‌ی گه‌وره‌یه".
دواتر پاش ئه‌وه‌ی كه‌سێك یه‌كێك له‌ڕێكه‌وتنه‌كانی تۆماركردووه‌و پۆلیسی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، شوو ده‌ستگیركراوه.
راپۆرته‌كه‌ی شینحوای باسی له‌شوێنی پڵنگه‌كان نه‌كرووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ره‌نگه به قاچاغ هێنرابنه ناو وڵاته‌وه.
شوو له‌مانگی نیسان حوكمه‌كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه به‌ڵام دواتر داوای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كردووه، له‌وه‌ڵامدا ئه‌م هه‌فته‌یه دادگا داوای تێهه‌ڵچونه‌وه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له چینییه‌كان پێیان وایه گۆشتی پڵنگ تایبه‌تمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌یه‌و وه‌ك وروژێنه‌ری ئاره‌زوی سێكسی كارده‌كات. ئه‌م بیروبۆچونه بووه‌ته‌هۆی گه‌شه‌كردنی بازرگانیی به‌رهه‌مه‌كانی پڵنگ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا.
چین به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵات یه‌كێكه له‌لانكه‌كانی پڵنگ له‌جیهاندا به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه ژماره‌یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كه‌مبونه‌وه‌دایه.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: reuters.com
PM:01:55:01/01/2015