كچێكی مەغریبی لە پێشبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانی عەرەبدا، توانی نازناوەكە برێتەوە ببێتە شاجوان وڵاتانی عەربی بۆ ساڵی 2015.
سەلما كەزموتی مەغریبی توانی لەنێوان پاڵێوراوی 16 وڵاتی عەرەبیدا نازناوی شاجوانی 2015 بەدەست بهێنێت، بەدواشیدا هەردوو بەشداربووی تونسی و میسری بونە خاوەنە جێگرەوەی یەكەم و دووەمی شاجوان.
ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوان لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەچوو، مەبەستیش لە دیاركردنی میسر بۆ زیاتر بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیارییە لەو وڵاتە.
سەرۆكی پێشبڕكێكە ئاشكرای كردووە كە بۆ دیاری كردنی شاجوانەكە زیاتر پشتیان بە ڕۆشنبیری ئەو كەسە بەستووە، پاشان شێوەی ڕوخساری.