ڤیدیۆ...ژنێك دەبێتە حۆری دەریا

ناتالیا گراندی هونەرمەند و مەلەوانی ئەمریكی ئاشكرای دەكات كە دەیەوێت وەك حۆریەی دەریا ژیان بەسەر بەرێت.
ناتالیا گراند ئاشكرای دەكات كە ماوەی چەندین ساڵە خەون بەوەوە دەبینێت ببێتە حۆریەی دەریا و لە قوڵای ئاوەكانی دورگەی كەناریدا ژیان بەسەر بەرێت.
ئەو كچە دوای بینینی فیلم كارتۆنی حۆریە بچوكەكە ئەو خەونەی لا دروست دەبێت، بۆ ئەمەش جلو بەرگێكی تایبەت دروست دەكات كە یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی لە قوڵای ئاودا لەگەڵ ماسی و دۆلفین و گیانەوەرە ئاوییەكانی دیكەدا مەلە بكات.
چەندین كەس هەن كەئاواتیانە بەم شێوەیە لە ئاودا مەلە بكەن، بۆ ئەمەش چەند قوتابخانەیەكی تایبەت حۆریەی دەریا لە وڵاتانی ئیسپانیا و ئەمریكا و ئەڵمانیا و فلپین كراونەتەوە، لە چەند وڵاتێكیش نمایشی حۆریە لە حەوزە دەستكردەكاندا پێشكەش دەكرێت.






PM:01:05:24/01/2015