بەهۆی خەتەنەكردنەوە گیانی لەدەستدا و پزیشكەكەش ئەم سزایە درا

بۆ یەكەمجار لە وڵاتی میسر دادگا سزای پزیشكێك دەدات، بەهۆی ئەوەی كە دوای خەتەنەكردنی كچێكی تەمەن 13 ساڵان، پاش كەمێك كچەكە گیانی لەدەستداوە.
لە ساڵی 2008 دا پزیشكێكی میسری دوای ئەوەی ویستبووی كچێكی تەمەن 13 ساڵان بەناوی (سوهیر باتح) خەتەنە بكات، بەهۆی هەڵە لە كارەكەیدا سەرەڕای تێكدانی ئەندامی مێیینەی كچەكە، پاش كەمێك گیانی لەدەستداوە، هەربۆیە دادگای شاری مەنسوریە بە دوو ساڵ زیندانی و كاركردنی بەناچاری پزیشكەكەی سزاداوە.
بڕیارەكەی دادگا بەوەشەوە نەوەستاوەو لەدوای تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەی، ئەو پزیشكە بۆ ماوەی یەك ساڵ كاركردنی لەبواری پزیشكیدا لێ قەدەغە دەكرێت، هەروەها باوكی ئەو منداڵەش بە سێ مانگ زیندانی سزاداوە چونكە كچەكەی بردووە بۆ خەتەنەكردن.
بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە لە ساڵی 2008دا بڵاوكراوەتەوە، نزیكەی 130 ملیۆن مێینە لە سەرتاسەری جیهاندا خەتەنە كراون.




PM:02:12:31/01/2015