ڤیدیۆ...بەو قەڵەوییە دەبێتە نمایشكارێكی جیهانی

كچێكی كوەیتی لەڕێی نمایشی جلەوبەرگەوە بەرەو جیهانی بوون هەنگاو دەنێت و دەبێتە باسی میدیاكان.
ئەو كچە ناوی دینیس بیدۆت بەڕەگەز لاتینی كوەیتییە و لەئێستادا لە نیویۆرك ژیان بەسەر دەبات و بۆتە نمایشكارێكی جلوبەرگی ناسراو، بەڵام ئەوەی ئەم كچە لە نمایشكارەكانی دیكە جیادەكاتەوە، كێشە زۆریەكەیەتی.
ئەو كچە لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەڵێت " من لە خێزانێكم كە زۆرینەی پزیشك و پارێزەرە، بەڵام لە منداڵیەوە حەوم لە نمایشی جلە وبەرگ بوو، بەڵام كاتێك ویستم ئەو كارە بكەم داوایان لێكردم كێشم دابەزێن، بۆیە ناچار پەنا بردە بەر كاری ئاریشت و دواتر بڕیارمدا نمایشی ئەو جلوبەرگانە بكەم كە تایبەتە بەو كەسانەی قەڵەون".




PM:02:42:01/02/2015