بەشێوەی پەنجەدا بزانە خیانەتت لێكراوە یاخود نا

چەند توێژەرێكی بەریتانی لە یەكێك لە زانكۆكانی ئەو وڵاتە، توێژینەوەیەكیان ئەنجام داوە لەسەر ئەو بیرۆكەیەی كە باس لە پەیوەندیی پەنجەكانی دەست و ناپاكی كردنی نێوان خێزانەوە هەیە.
بەپێی توێژینەوەكە درێژیی پەنجەكان پەیوەندییەكی زۆری بە بوونی ناپاكی لە مرۆڤەكاندا هەیە، بە جۆرێك ئەو كەسانەی پەنجەیان درێژە، زیاتر حەز بە ناپاكی دەكەن لەگەڵ خێزانەكانیان.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە دەركەوتووە لە %57 ئە پیاوانەی پەنجەیان درێژترە لە پەنجەی ئاسایی، ویستی ناپاكییان زیاترە لەگەڵ خێزانەكانیان، بەڵام %43 لەو پیاوانە وانین. هەروەها لە %47 لەو خانمانەی پەنجەیان درێژە، حەز بە ناپاكی لەگەڵ مێردەكانیان دەكەن، بەڵام %53 لەو خانمانە، وانین.




PM:02:11:10/02/2015