كوەیت یەكێكە لەبچوكترین وڵاتەكانی نیشتمانی عەرەب و جیهان بەگشتی. ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێشن سەبارە بەو وڵاتە:
1- تا ساڵی 1962 كووەیت لە 19ی مانگی حوەزیراندا ئاهەنگی جەژنی سەربەخۆیی دەگێڕا. بەڵام لەساڵی 1963وە رۆژی ئەو ئاهەنگەی بۆ 25ی شوبات گۆڕیوە تا خۆیان لە كەشوهەوا گەرمەكەی حوزەیران بپارێزن.
2-كووەیت خاوەنی پێنجەم زۆرترین نەوتی یەدەگە لەسەر ئاستی جیهان.
3- باڵندەی نیشتمانی ئەم وڵاتە بازە.
4- ئەم وڵاتە یەكێكە لەو وڵاتە كەمانەی جیهان كە ژمارەی نێرینەكانی دانیشتوانەكەی لە مێیینەكان زیاترە. لەبەرامبەر هەر مێینەیەكدا 1.43 نێرینە هەیە.
5- لەساڵی 2006دا كووەیت بووە یەكەم وڵات كە وەرزشی پێشبڕكێی حوشتر ئەنجامبدات كە لەبری مرۆڤ رۆبۆت لەسەر حوشترەكان بن لەكاتی پێشبڕكێكەدا.
6- خواردن، خواردنەوە، لێدانی موزیك بەدەنگی بەرز، سەماكردن، ئەنجامدانی هەموو ئەمانە لەشوێنە گشتییەكان لەڕۆژانی رەمەزاندا لەم وڵاتە كارێكی دەژ بە یاسایە.
7- تەنها لەسەدا یەكی خاكی ئەم وڵاتە بۆ كشتوكاڵ دەشێت.
8- رێژەی لەدایكبون لەم وڵاتەدا 21 كەسە بۆ هەر هەزار كەسێك.
9-رێژەی مردنی منداڵی شیرەخۆرە لەم وڵاتە هەشت مردنە بەرامبەر بە هەزار لەدایكبونی زیندوو.
وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە: والی عەلی
سەرچاوە express. co. uk