جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربان له نیویۆركیش كرایه پشوو
بیڵ دی بلاسیۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری نیۆرك رایگه‌یاند، له‌وه‌رزی نوێی خوێندنه‌وه، خوێندنگه‌كانی نیۆرك دوو رۆژ پشوی تر ده‌خرێته لیستی پشووه‌كانیانه‌وه كه ئه‌وانیش هه‌ردوو رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربانن.
ئه‌م بڕیاره له‌میانه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌دا هات كه بلاسیۆ له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا به خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی دابوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره نوێیه، خوێندنگه‌كانی نیۆرك له 24ی سێپته‌مبه‌ری داهاتوو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه پشویانه‌و له‌هاوینی ساڵی داهاتوشه‌وه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیشه‌وه داده‌خرێن.
پێشتریش ئه‌م خوێندنگانه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی جوله‌كه‌و مه‌سیحییه‌وه پشویان بووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی نیۆرك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هه‌زاران خێزانی موسڵمان هه‌ن كه چیتر ناچار نین له‌نێوان ئه‌وه‌دا كه ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی گرنگترین جه‌ژنه ئاینییه‌كانیه‌وه بگێڕن یان بچنه خوێندنگه، نه‌زانن كامیان هه‌ڵبژێرن".
به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نیۆرك منداڵانی موسڵمان له‌خوێندنه‌گانی ئه‌م شاره كه‌متر له‌سه‌دا 10ی قوتابیانی خوێندنگه گشتییه‌كان پێك ده‌هێنن.
نیۆرك له‌م بڕیاره‌دا پێشه‌نگ نیه. چونكه به‌بۆنه‌ی هه‌مان جه‌ژنه‌وه قوتابخانه‌كانی چه‌ند ویلایه‌تێكی تری ئه‌مه‌ریكا، ده‌رگای قوتابخانه‌كیان داخستووه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌ركرده‌ی جالیه موسڵمانه‌كان داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی نیۆرك ده‌كه‌ن ئه‌م جه‌ژنانه بخاته لیستی پشووه‌كانییه‌وه.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: nbcnews.com
PM:02:25:07/03/2015