بۆ یەكەمجار خوێندكارێكی كورد توێژینەوەیەكی پزیشكی لەسەر ئاستی هەرێمو عێراق پێشكەش كرد
سەرخێڵ ئاراز فازیل
بەسەر پەرشتی پرۆفیسۆر د.عایدە رەزا پۆرفیسۆری ئیپیدیمۆلوجی و دکتورە نسرین نەمر مامۆستای ئیپیدیمۆلۆجی بۆیەکەمجار خوێندکارێکی کورد توێژینەوەیەکی پزیشکی لەسەر پەسەند کردنی بەرنامەی (ئینفێکشن کۆنتڕۆڵ) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەشکرد.
رۆژی 5-3-2015 " سەرخێڵ ئاراز فازیل" کە خوێندکارێکی هەرێمی کوردستانە لەسەر مەسرەفی خوی لەوڵاتی میسر دەخوێنێت بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەسەرکەوتوی پێشکەشکرد.
توێژینەوەکە لە پەیمانگای باڵای تەندروستی کۆمەڵ لەزانکۆی ئەسکەندەریە پێشکەش کرد کەباسی بڵاو بونەوەی نەخۆشی دەکات لە نێو کلینکی ددانەکاندا كە ئەم توێژینەوەیە لەهەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجارە ئامادە کراوە.
PM:04:51:08/03/2015