گەنجێك دوای كوشتنی دایك‌و باوكی هەردوكیان بەبرنجەوە دەخوات

گەنجێكی چینی پاش دایك‌و باوكی دەكوژێت دواتر پارچە پارچەیان دەكات‌و بەبرنجەوە دەیانخوات.
ئەو گەنجەتەمەن 31 ساڵە ناوی هێنری شاوەو رۆژی هەینی  لەلایەن دادگایەكی هۆنگ كۆنگ لە چین تۆمەتباركرا بە كوشتنی دایك و ‌باوكی.
ئەم رووداوە دەنگدانەوەیەكی زۆری لە وڵاتی چین هەبووە‌و هاوڵاتیان توشی شۆك بوون، هەرچەندە راپۆرتە پزیشكیەكان دەڵێن ئەم گەنجە نەخۆشی دەروونی هەیە، بەڵام سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەوە رزگاری ناكات‌و بۆ هەتا هەتایە زیندانی دەكرێت. 
چەند رۆژێك دوای ئەنجامدانی تاوانەكە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2013  كەللـەسەری باوك و دایكی شاو یینگ، 65 ساڵ و یویت یی 62 ساڵ لە نێو بەستەری ماڵەكەدا دۆزراوەتەوە كە شوێنەواری خوێنەكەی پێوە بووە.



PM:01:19:26/03/2015