لە وڵاتی قرغیزستان پێشبركێی دیاری كردنی شا جوانی ٢٠١٥ بەڕێوە دەچێت.
لە پێشبركێی هەڵبژاردنی شاجوانی قرغیزستان كچێكی تەمەن 19 ساڵ توانی ئەندامانی لیژنەی پێشبڕكێكە سەرسام بكات و نازناوی شاجوانی ئەو وڵاتە بەدەست بهێنێت.
لە پێشبركێكەدا كە ٨٠ كاندید بەشداربوون٤٠ یان بۆ كۆتایی مانەوە و بە جلوبەرگی كولتووری خۆیانەوە چوونە سەر تەختەی شانۆ و دواتر ئەو كاندیدانەی كە تەمەنیان لە ١٧ بۆ ٢٧ ساڵیدا بوو، لەسەر تەختەی شانۆكە نمایشی خۆیان كرد.
لە پێشبركێكەدا كچێكی ١٩ ساڵ بەناوی دیانا ئۆمورالیەڤا توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و بڕیارە وەك نوێنەری قرقیزستان لە پێشبركێی چیندا بەشدار بێت كە مانگی ئایار لە چین بەڕێوە دەچێت.
ئۆمورالیەڤا كە خوێندكاری بەشی پزیشكییە، زۆر دڵخۆشە بە بردنەوەی ئەو نازناوە و هەرگیز باوەڕی نەكردووە ببێتە شاجوان.