ژنێكی ئەمەریكی لە نیویۆرك هاوسەرگیری لەگەڵ 10 پیاودا كردووە و لە بەرامبەر ئەوەشدا پارەیەكی زۆری لێسەندوون.
ئەو ژنە ناوی لینا بارینتوس (39) ساڵەو پاش ئەوەی بە تۆمەتی (هەڵخڵەتاندن) دەستگیركراوە، بەڵام دواتر دادگای برونكس لە ئەمەریكا فەرمانی بێتاوانی ئەو ژنەی دەركرد، چونكە سەرجەم ئەو پیاوانە بەمەبەستی وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمریكی هاوسەرگیریان لەگەل لینا كردووە.
ئەمەش پاش ئەوە دێت كە ئەو پیاوانەی لینا هاوسەرگیری لەگەڵ كردوون سەرجەمیان هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی وەك میسر و توركیا و جۆرجیا و پاكستان و چەندوڵاتێكی دیكەبون و هەوڵیانداوە لەو رێگەیەوە مافی پەنابەرێتی و رەگەزنامەی ئەمریكی وەربگرن.
ئەم ژنە هاوسەرگیریەكانی لە نێوان ساڵانی 1999 تا ساڵێ 2010 كردوە و لە هەر هاوسەرێكیشی زیاتر لە دوو بۆ سێ هەزار دۆلاری وەرگرتووە.