سەگێك بە قسەكردن و گۆرانی وتن هەمووان توشی شۆك دەكات

لە پڕۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا سەگێك بە توانا سەرسوڕهێنەرەكەی جیهان توشی شۆك دەكات و دەبێتە جێی باسی میدیاكان.
ئەو سەگە ناوی وێندییە و لەگەڵ خاوەنەكەی كە ناوی مارك پیتكایە بەشداری پرۆگرامی بریتش گۆت تالێنت، ئەندامانی لیژنەی و جەماوەری ئامادەبوی پرۆگرامەكە سەرسام دەكات كاتێك بەشێوەیەكی ناوازە لەگەڵ خاوەنەكەی قسە دەكات و دواتر گۆرانی دەڵێت.
‌ بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی ئەم سەگە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشدا بینەرێكی زۆر بۆ خۆی كۆدەكاتەوە و لە ماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا شەش ملیۆن بینەر تێدەپەڕێنێت.






PM:02:55:19/04/2015