ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی خراپی كوالیتیی بەنزین لە هەرێمی كوردستان، ژمارەیەكی زۆری شۆفێران رووبەڕووی وەستان و سوتانی فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەكانیان بونەتەوە.
ئەم حاڵەتەنیگەرانییەكی زۆر لای شۆفێران دروست كردووە و بۆتە باسی گەرمی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەڵام تائێستا كێشەكە چارەسەر نەكراوە.
ئەوەی لەم ڤیدیۆیەدا دەبینرێت، چۆنییەتی پاككردنەوەی پاڵاوتەی سەر فیول پەمپ و هەروەها دووبارە كاركردنەوەو بەكارهێنانەوەیەتی.