پیاوێكی چینی بەمەبەستی چونە نێو كتێبی گینس سەركێشیەكی مەترسیدار ئەنجام دەدات و بە هەزاران هەنگ لەلەشێوە دەنوسێنێت.
ئەو پیاوە ناوی جاوی بینگۆیە و تەمەنی 55 ساڵە و بە هەموو متمانەیەكەوە بەڕووتی لەبەردەم لەشكرێك هەنگدا دەوەستێت و زیاتر لە ملیۆنێك هەنگ بەلەشێوە دەنیشێتەوە و لەو كاتەشدا جگەرە دەكێشێت.
جاوی بینگۆ بەم سەركێشییە كە هەڵگرتنی109 كیلۆ گرام هەنگە بە لەشییەوە، ناوی دەچێتەوە كتێبی گینسەوە و ژمارەی پێوانەی تێك دەشكێنێت كە پێشتر هەڵگرتنی 85 كیلۆ هەنگ بووە بە لەشی كەسێكەوە.