ئه‌ندامێکی نێرینه‌یان له که‌سێکی مردووه به نه‌شته‌رگه‌ری له که‌سێکی زیندوو چاندو ئێستا کاری خۆی ده‌کات و هاوسه‌ری پیاوه‌که دوو گیانه.
که‌ناڵی هه‌واڵ 24 له باشوری ئه‌فریقا له‌زاری د. ڤان در مرویه‌وه بڵاویکرده‌وه که له‌شاری (کیپ تاون) رۆژی 11-12-2014 ئه‌ندامێکی نێرینه‌ی مردووه‌یه‌کیان بۆ که‌سێکی ساغ به 9 کاتژمێر نه‌شته‌رگه‌ری چاندووه‌و ئێستا ئه‌و پیاوه ئه‌ندامی نێرینه‌ی به‌باشی کارده‌کات و هاسه‌ره‌که‌ی چوار مانگه سکی پڕه.
ئه‌و گه‌نجه‌ی که ئه‌ندامی نێرینه‌یان بۆ روواندووه 21 ساڵ بووه له کاتی خه‌ته‌نه‌کردندا ئه‌ندامی نێرینه‌یان باش بۆ نه‌بڕیوه، دواتر گه‌نجێک که کۆچی دوایی کردووه مۆڵه‌تیان له‌که‌سوکاره‌که‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌ندامی نێرینه‌یان گواستۆته‌وه بۆ ئه‌و گه‌نجه‌ی تر.
ئه‌م کاره بۆته مایه‌ی وروژاندنی رای ئاینی جیاواز، چونکه هه‌ندێک ناوه‌ندی ئاینی پێیانوایه ئه‌و پیاوه ئێستا "زینا" ده‌کات.