بۆچی شوێنی قۆپچەی ژنان و پیاوان جیاوازە؟

ڕۆژانە و بەردەوام لەگەڵ پێشكەوتنی مرۆڤایەتیدا، شێواز و ڕەنگ و مۆدێلی پۆشاك گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، بە تایبەتیش پۆشاكی ژنان، كە بە جۆرێك ڕەنگ و شیوازی دورین و مۆدێلەكانیان ڕێكدەخرێت، كە لەگەڵ خواست و ئارەزووەكانی ژنان گونجاوبێت.

شێوازەكانی پۆشاك و جل و بەرگ هەرچەندە بە درێژایی مێژوو گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا وەك خۆی ماوەتەوە و گۆڕانكاری بە سەردا نەهاتووە، شێوازی دانانی (قۆپچە)یە، كە لە پۆشاك و قەمیسی پیاواندا لە لای ڕاست-ەوە دادەنرێت، بەڵام لە قەمیسی ژناندا لە لای چەپەوە دادەنرێت.

دانانی قۆپچەی قەمیسی پیاوان لە لای ڕاست و هی ژنان لە لای چەپ دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 17ی زایینی، چونكە لە كۆندا دەوڵەمەندەكان پۆشاكی قۆپچەداریان لەبەردەكرد، لەبەرئەوەی پیاوان خۆیان پۆشاكەكانیان لەبەردەكرد، بۆیە داخستن و كردنەوەی قۆپچەكان لەلای ڕاست و بە دەستی ڕاست ئاسانترە و لەگەڵ ئەمەشدا پیاوان شمشێر و خەنجەرەكانیان بە لای چەپیاندا دەكرد و دەستی ڕاستیان بۆ دەرهێنانی شمشێرەكان بەكاردەهێنا و بەمەش دانانی قۆپچەكان لە لای ڕاستی قەمیسەكانیان بۆتە نەریت و تا ئێستاش بەردەوامە.

بەڵام سەبارەت بە ژنان، كارەكە پێچەوانەیە، چونكە قۆپچەی قەمیسەكانیان لە لای چەپ دانراوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لەبەرئەوەی ژنە دەوڵەمەندەكان بە زۆری پۆشاكی قۆپچەداریان لەبەركردووە و خۆیان پۆشاكەكانیان لەبەرنەكردووە و دانەناوە بەڵكو خزمەتكارەكانیان ئەو كارەیان بۆ كردوون، بۆیە چۆپچەكە لای چەپ دانراوە بۆ ئەوەی داخستن و كردنەوەی قۆپچەكان لەلایەن خزمەتكارەكانەوە ئاسانبێت.


ئومێد حسێن




PM:05:13:07/07/2015