وێنە...ژنانی كەنەدا بە سنگی ڕووتی خۆپیشاندان دەكەن

بەسەدانی ژنی كەنەدی لەبەرامبەر دەستگیركردنی سێ خوشك بە سنگی ڕووتی خۆپیشاندان دەكەن.

دوای ئەوەی سێ خوشك بە سنگی ڕووتی بێ لەبەركردنی كراس بە ماتۆڕ سكیلەوە بە شەقامەكاندا سوڕاونەتەوە، پۆلیس ئەو سێ خوشكەی دەستگیر كردووە، ئەمەش بۆتە هۆی توڕە كردنی ژنانی ئەو وڵاتە و بە سنگی ڕووتی خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

ئەو سێ خوشكە كە ناویان تامیرا، نادیا، ئەلیشا محەمەدە، ئاماژەیان بەوە كردووە كە بەهۆی گەرمای زۆرەوە بەو جۆرە چونەتە دەرەوە.

خۆپیشاندەران دروشمەكانی (سنگمان بۆمب نییە، دەرونت ئارام بكەرەوە، ڕووتی مانای سێكس نییە)یان بەرز كردبۆوە داوایان كردووە بە پەلە ئەو سێ خوشەكە ئازاد بكرێن چونكە بەپێی یاسای ناوچەی واتلۆ كە ئەو سێ كچەی تێدا دەستگیر كراوە، ڕۆشتنە دەرەوە بە سنگی ڕووتی قەدەغە نییە.







PM:05:34:03/08/2015