ڤیدیۆ...گۆگڵ لۆگۆی سەرەكی دەگۆڕێت

كۆمپانیای بەناوبانگی گۆگڵ لۆگۆی سەرەكی كۆمپانیاكەی لەسەر ئینتەرنێت دەگۆڕێت.

گۆگڵ بۆ پێنجەم جار لە مێژوویدا و دوای دامەزراندنی لە ساڵی 1988، لۆگەكەی دەگۆڕێت و بەشێوەزاێكی نوێ دەچێتە بەردەم بەكارهێنەرانی، كە تاڕادەیەكی زۆر هاوشێوەی ئەو لۆگۆیەیە كە بۆ بارەگای سەرەكی كۆمپانیاكە دانراوە.

لۆگۆ نوێكەی گۆگڵ، هەمان ڕەنگەكانی پێشووی تێدا بەكارهاتووە، بەڵام گۆڕانكارییەكە لەشێوەی نوسینی پیتەكاندا ڕویداوە، بەتایبەت پیتی (G) كە سەرجەم ڕەنگەكانی لۆگۆی گۆگڵی تێدا كۆكراوەتەوە و بۆ یەكەم جارە شێوازی نوسینەكەی بەو شێوەیە بگۆڕێت، هەروەها پیتی (E) كەمێك خوارتر دانراوە.

بەرپرسانی كۆمپانیاكە ئاماژە بەوە دەكەن كە لۆگۆی ئەمجارە زۆرترین گۆڕانكارییە بەسەردا هاتووە بەراورد بە گۆڕانكارییەكانی ڕابردوو، ماناكەشی كورتكراوەی ئەو خزمەتگوزارییانەیە كە كۆمپانیاكە پێشكەشی دەكات.




PM:04:52:02/09/2015