كورترین پیاوی جیهان كە ناوی لە كتێبی گینسدا تۆمار كراوە، كۆچی دوایی دەكات.
شاندرا باهادوری كە پیاوێكی نیپاڵییە و وەك كورتەباڵاترین پیاو لە جیهاندا ناوی تۆماركراوە، لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، هەواڵی مردنەكەشی دەبێتە جێی باسی زۆرێك لە میدیاكان.
باهادور بەرزی باڵای 54.6 سانتیمەتر بووە لە مانگی شوباتی ساڵی 2012 وەك كورتەباڵاترین پیاوی سەر زەوی ناوی لە كتێبی گینشدا تۆماركراوە.
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی مردنی بەرپرسانی گینس دڵتەنگی خۆیان بە مردنی ئەو پیاوە نیپاڵییە ڕاگەیاند و لە ئێستاشدا دەیانەوێت پیاوێكی دیكە لە جێگاكەی وەك كورتەباڵاترین پیاوی جیهان دەست نیشان بكەن.
ساڵی ڕابردوودش شاندرا باهادور لەگەڵ سوڵتان كۆنسی بەڕەگەز توركی كە بەرزی 251 سانتیمەتر باڵابەرزترین پیاوی جیهانە، لە لەندەین یەكیان بینی و خۆشحاڵی خۆیان بەبینی یەكدی دەربڕی.