ئەو
دەمەی ژیانی هاوسەری پڕ دەبێت لە رۆتین و پەیوەندی هاوسەری سارد دەبێتەوە، زۆر جار
پیاوەکە قسەی ناخۆش و بێزارکەر لە هاوسەرەکەی دەبیستێت کە بۆنی ئەوەی لێدێت
پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ناکات " دەڵێت تاقەتی ئەوەم نییە"یان " من
هیلاکم"، چی بکات باشە؟
لەو
کێشەیەدا هەردوولا بەرپرسن کە رۆتین چۆتە ژیانیانەوە، بەلآم گرنگ ئەوەیە کەچۆن ئەو
بارودۆخە دەگەڕێنرێتەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی، ئەگەر پیاوەکە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەیەوێت
لەژیانیکی سێکسی باشدا بژین کە جێگای رەزامەندی هەردوولا بێت، بەپێی توێژینەوەکان
دەبێت ئەم دوو هەنگاوە بنێت.
یەکەم:
سێکس بەشێوەیەکی ئاسایی و رۆتین نەکات، بەڵکو داهێنانی تیا بکات، لەوانە ئەگەر
هاوسەرەکەت حەزی لە چێشتخانەیەو زۆربەی کاتەکانی لەوێ بەسەر دەبات، لە چێشتخانە
سێکس بکەن مادام ئەو حەزی لەوێیە.
دووەم:
کۆتایی بە پەیوەندییە وشکەکانتان بهێنن: ئەگەر خێزانەکەت تەمەنی گەورەیە دەبێت بە
خۆشەویستی و هاندان ئارەزووی راکێشیت و وای لێبکەیت هەمیشە پێویستی پێتە.
سێهەم:
خۆشەویستی بۆ ماوەیەکی درێژ: رەنگە خۆشەویستی بۆ ماوەیەکی زۆر پەیوەندی نێوانتان
دووچاری ساردبوونەوەو ناخۆشی بەرێت، باشترە بۆ ماوەیەک هاوسەرەت جێهێلێت تا
ئارەزووی بینینت بکات و ئالودەت بێت و سەرلەنوێ ئارەزووی سەرجێگایت لەگەڵ بکاتەوە.
چوارەم:
فلیمی رۆمانسی: هەردووکتان بەیەکەوە تەماشای فلیمی رۆمانسی بکەن، لەوانە بۆ نموونە
فلیمەکانی برادبێت و فلمی ئەنتۆنیو باندیراس کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەرجێگای
کردن.
پێنجەم:
رۆژی ١٤ : ئافرەتان هەمیشە حەزدەکەن سێکس بکەن پێش کاتی دروستبوونی هێلکە، بۆیە
لێی نزیک بەرەوەو سێکسی لەگەڵ بکە.
شەشەم:
بۆنە خۆشەکان: کەشی خۆش کاریگەری پۆزەتیڤ لەسەر ئافرەت دروستدەکات بۆ
سەرجێگاییکردن. لەوانە وەرگرتنی بڕوانامە، یان دەستکەوتنی وەزیفە، یان
بەرزبوونەوەی پلەی وەزیفی، ئەو کەشانە لەبارن بۆ سێکسکردن.
حەوتەم:
دوای شەڕە قسە: دوای شەڕە قسەو نەهێشتنی بێزاری و توڕەیی هەردوولا و دۆزینەوەی
هۆکارەکانی، ئەو کاتانە باشترین کاتن بۆ ئاشتوونەوەو سێکسکردن.