سەیرترین حاڵەتەكانی تەڵاق لە ساڵی 2015 دا

ساڵانە لە چەندین وڵاتی جیهان بە چەندین حاڵەتی تەڵاق و جیابونەوەی ژن و مێرد تۆمار دەكرێت و هۆكاری جیاوازیش هەن كە دەبنە هۆی ئەو جیابونەوەیە.

بەشێكی ئەو هۆكارانە زۆر سەیرن و مرۆڤ توشی سەرسوڕمان دەكەن، ئەمانەی خوارەوەش سەیرترین تەڵاقەكانن لە وڵاتانی عەرەبیدا بۆ ساڵی 2015.

1-تەلاق بە نامەی مۆبایل: هاوڵاتی یەكێك لە وڵاتە عەرەبییەكان دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك ون دەبێت، دوای شەش مانگ لەڕێی مۆبایلەوە نامەیەك بۆ ژنەكەی دەنێرێت و بۆی دەنوسێت "تۆ تەڵاق دراویت"، تائێستاش ئەو ژنە هۆكاری ئەو كارەی مێردەكەی نازانێت.

2-جیابونەوەی بەهۆی ناشرینییەوە: پیاوێك لە یەكەم بەیانی ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ ژنەكە بڕیاری جیابونەوە دەدات، ئەمەش بەهۆی ناشرینی هاوسەرەكەی كاتێك بۆ یەكەمجار بێ كەرەستەی جوانكاری بینیوێتی و سور بووە لەسەر ئەوەی كە ئەوە دزێكە هاتۆتە ماڵەكەیەوە، ئەو پیاوە لە دادگا وتویەتی " لەكاتی دەزگیرانداریدا هەرگیز بێ ماكیاژ نەمبینیوە، بۆیە لە یەكەم بەیانی هاوسەریماندا توشی شۆك بووم".

3-لەسەر وشەی بێ ئەقڵی داوای جیابونەوەی كرد: ژنێك لەگەڵ ئەوەی ژیانی خۆیشی هاوسەرێتی بەسەر بردووە، بەڵام دوای ئەوەی مێردەكەی پێی دەڵێت بێ ئەقڵ، كەلوپەلەكانی كۆدەكاتەوە و دەچێتەو ئەمریكا، لە دادگای فیدراڵ دوای جیابونەوە دەكات.

4-تەڵاق لەسەر پێستی مریشك: ژنێك داوای جیابونەوە لە هاوسەرەكەی دەكات دوای ئەوەی پیاوەكە سوردەبێت لەسەر ئەوەی پێستی مریشك بخاتە ناو پێكهاتەی ئەو خواردنەوە كە ئامادەی دەكات، بەڵام ژنەكە ڕەتی كردۆتەوە بۆیە پیاوەكە خۆی ئەو كارەی كردووە، دواتر ژنەكە دوای جیابونەوەی كردووە، پیاوەكەش ڕاستەوخۆ تەڵاقیداوە.

5-جیابونەوە لەسەر چونە مۆڵ: ژن و پیاوێك لە تەكسییەكدا دوای ئەوەی دەیانەوێت بچنە مۆڵێك، تەكسییەكە لەبەردەم یەكێك لە مۆڵەكاندا دەوەستێت بەڵام ژنەكە ڕەتیدەكاتەوە لە تەكسییەكە دابەزێت و دوای چون بۆ مۆڵێكی دیكە دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی كێشە لەنێوانیاندا دواتر هەر لەو شوێنەدا جیادەبنەوە.




PM:02:20:01/10/2015