كۆمپانیا بەرهەمهێنەری فیلمی ئەنیمەیشنی (Kung Fu Panda 3) تریلەری بەشی سێهەمی فیلمەكە بڵاودەكاتەوە لەماوەیەكی كەمیشدا بینەرێكی زۆر بۆ خۆی كۆدەكاتەوە.
فیلمی (Kung Fu Panda 3) كە بەرهەمێكی ئەنیمەیشنە و بەشەكانی ڕابردووی سەركەوتنێكی زۆری بەدەستهێناوە و باس لە چەند گیاندارێكی دەكات كە فێری زانستی كۆنگفۆ دەبن و لە دەرهێنانی جێنیفەر یوە نێڵسنە.
چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بە دەنگ بەشداری فیلمەكەیان كردووە كە دیارترینیان (ئەنجلینا جولی، جاكی شان، جاك بلاك و لوسی لیۆ، سیس رۆجان، دیڤید كرۆس)ن، لەگەڵ چەند ئەستێرەی دیكەی ناسراو.