كاریگەرییەكانی قەڵەویی لەسەر پەیوەندی سێكسی
كەمخۆراكیو لاوازبوون كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی پەیوەندی سێكسی لەنێو گەنجانو كەسانی بەتەمەن نیە، بەڵام قەڵەویی كاریگەریی نەگەتیڤ دروست دەكات.
بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان قەڵەوبوون لەناو پیاوان كاریگەری لەسەر هۆرمۆنەكان دەبێتو بەدوای خۆیدا لاوازیی سێكسیو دووركەوتنەوە لەپەیوەندی سێكسی دروست دەكات. ئەگەرچی لاوازیی سێكسی كە بەهۆكاری قەڵەوبوون بێت هیچ پەیوەندی بە تەمەنەوە نیەو پیاوانی گەنج یان بەتەمەن كە قەڵەو بن توشی ئەم كێشەیە دەبن.
قەڵەوبوون لەنێو ژنانیش چەندین گرفت لە پەیوەندی سێكس یدروست دەكاتو دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی حەزی سێكسی لەناو ژناندا.
هەربۆیە چالاكی جەستەییو وەرزشكردن، لەگەڵ دووركەوتنەوە لەخواردنی چەورو گۆشتی سوور یارمەتیدەر دەبێت بۆ بارهێنانی جەستەیەكی ئەكتیڤو دووركەوتنەوە لە قەڵەویی.
PM:03:27:07/12/2015