ڤیدیۆ...كارتۆنێك لەسەر ژیانی بیلالی حەبەشی بەرهەم دەهێنرێت

فیلمێك دەربارەی ژیانی بیلال حەبەشی بانگبێژی پێغەمبەر (د.خ.) بەرهەم دەهێنرێت، بەهۆی دیمەنێكیشییەوە ناوی دەچێتە كتێبی گینسەوە.

فیلمی بیلال كە بەرهەمێكی ئەنیمەیشنییە، باس لە ژیانی بیلال بن رماحی یەكەم بانگبێژی ئیسلام دەكات هەر لە منداڵییەوە تا كاتی موسڵمان بونی، لەئێستاشدا سەرجەم كارەكانی تەواو بووە بڕیاریشە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لەسەر شاشەی سینەماكان نمایش بكرێت.

فیلمەكە ماوەی سێ ساڵ كاری تێدا كراوە، جگە لە ژیانی بیلال حەبەشی باس لە ژیانی 88 كەسی دیكە لە یاوەرانی پێغەمبەر ئیسلام دەكات و 360 كەسیش لە سەرتاسەری جیهاندا بە دەنگ بەشداریان تێدا كردووە.

لە فیلمەكەدا  گرتەیەكی كارتۆنی 11 خولەكی هەیە كە بە درێژترین گرتەی كارتۆنی دادەنرێت، بەم گرتەیەش فیلمەكە ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار دەكات.




PM:02:23:17/12/2015