ڤیدیۆ...هەڵەیەكی گەورە لە هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوندا ئەنجامەكە دەگۆڕێت

هەڵەیەكی گەورە لە هەڵبژاردنی شاجوانی گەردون ڕوودەدات و لەبری ئاشكرا كردنی براوەی یەكەم بە هەڵە ناوی كچێكی دیكە دەخوێندرێتەوە و دواتر ئاماژە بە هەڵەكە دەكرێت براوەی ڕاستەقینە دیاری دەكرێت.

ئەكتەری ناسراوی كۆمیدی ستیڤ هارڤی كە  ئەركی ئاشكراكردنی ناوی شاجوانی گەردونی پێدرابوو، ئەدریانا گۆتیرێز شاجوانی كۆڵۆمبیا وەك براوە ئاشكرا دەكات، بەڵام پاش پێنج خولەك بە شەرمەزارییەكی زۆرەوە ئاماژە بەوە دەكات كە هەڵەی كردووە لە ئاشكرا كردنی ناوەكەدا.

هاڤی بە چاوی پڕ فرمێسكەوە ناوی بیا ئەلۆنزۆ شاجوانی فلیپین وەك براوەی شاجوانی گەردون دەخوێنێتەوە و بەرپرسیارێتی ئەو هەڵەیەش لە ئەستۆ دەگرێت.

بەشێکی میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم ڕووداوە دەچێتە خانەی ئابڕوچونێکی گەورەوە کە تا ئێستا شتی وا لە هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوندا ڕوینەداوە.

هەڵبژاردنی شاجوانی گەردون لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریكا ئەنجامدراو، 80 هەشتا شاجوانی جیاوازی وڵاتان بەشداربوونن مەراسیمەكەش بە ڕاستەوخۆی لە چەندین كەناڵەوە پەخش كراو  نزیكەی 600 ملیۆن كەس بینەری بوون.




PM:04:24:21/12/2015