ڤیدیۆ... یەكێك لەمانە دەبنە براوەی ئۆسكار

ناوی پڵاوێراوەكان بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسكار ئاشكرا دەكرێت و چەندین فیلم و ئەكتەر لە كێبڕكیدان.

پاڵێوراوەكانی بۆ باشترین فیلمی سینەمایی بریتین لە فیلمەكانی (The Big Short، Bridge of Spies، Brooklyn،  Mad Max: Fury Road، The Martian، The Revenant، Spotlight، Straight Outta Compton).

پاڵێوراوەكانیش بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین ئەكتەریش بریتین لە ئەكتەران (لیۆناردۆ دیكاپریۆ، جۆنی دیب، بریان كرینستۆن، ئیدی ریدمان، مایكڵ ڤاندەر)، لەنێوان خانمەكانیشدا (كیت بلانشێت، بری لارسۆن شالۆتەر ئیمبلینج، جێنیفەر لۆرانس، سویرسی لۆران) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەكتەر.

 چەند ئەكتەرێكی دیكەش پاڵێوراوی بردنەوەی ئەكتەری یاریدەدەرن، ئەمە جگە لەوەی فیلمی بیانی و ئەنیمەیشنیش پاڵێوراوی خۆیان هەیە.
ئاهەنگی دابەشكردنی ئەكادیمیای ئۆسكار بڕیارە لە 28ی مانگی شوباتدا بەڕێوە بچێت، بە بە گەورەترین خەڵاتی بواری سینەمای دادەنرێت.




PM:01:43:17/01/2016