ماڵپەڕێكی عەرەبی باس لە ژمارەیەك كچی عەرەب دەكات كە لەگەڵ دەزگا مۆسادی ئسرائیلی كاریان كردووە و لەشیان كردۆتە چەكێك بۆ كۆكردنەوە زانیاری بۆ ئەو دەزگایە.
ماڵپەڕی دیریكت تیڤی كە لە ئۆپۆزسیۆنی مەغریببەوە نزیكە، ڕاپۆرتێك لەسەر ئەو كچە بەڕەگەز مەغربیانە بڵاودەكاتەوە كە لەگەڵ دەزگای هەواڵگیری ئسرائیل كە ناسراوە بۆ مۆساد كاریان كردووە و لە ڕێی جەستەیانەوە زانیاریان لە (وەزیر، باڵوێز، بازرگان، پیاوە سەربازییەكان) كۆكردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە دەزگای مۆساد چەند كچێكی مەغریبی ئامادە كردووە كە بەشێوە جوان بوون لەسەر ئاینی موسڵمان بوون لەسەر ئەو ئاینەش پەروەردە كراون تا متمانەی زیاتریان پێبكرێت، ئەو كچانەش هەوڵیانداوە لەڕێی هاوسەرگیری چێژ و عورفییەوە زانیاری لە چەندین كەسایەتی كۆبكەنەوە، بە تایبەت لە وڵاتانی كەنداو.
كارێكی دیكەی ئەو كچانە چاودێری كردنی ئەو كەسە بیانیانە بووە كە سەردانی مەغريبیان كردووە و لەو كەسانە بوون كە مەترسیان بۆ ئسرائیل هەبووە، یاخود هەوڵیانداوە پەیوەندی نێوان ئسرائیل و مەغريب تێك بدەن، هەروەها دەبوایە لەو ئەمریكیانە نزیك بونایەتەوە كە بە ڕەگەز عەرەبن و پشتگیری پرۆژەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، ئەمەش بە مەبەستی زانینی پرۆژەكانیان.
بەپێی ڕاپۆرتەكە ئەو كچانە پێشتر لە بانكۆكی پایتەختی تایلەند لە هەمان چوارچێوەدا كاریان كردووە، بۆ گەشتەكانیشیان زۆرجار پاسپۆرتی ساختەی ئەڵمانیان بەكارهێناوە، بەڵام لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەكانیان پاسپۆرتی مەغربیان بەكارهێناوە.