بۆ چلەی كەریم كابان ئەمڕۆ ئەم كارە دەكرێت

بۆ یادی چلەی هونەرمەندی گەورەی كورد كەریم كابان، مەراسیمێك ڕێكدەخرێت.

كاتژمێر چواری ڕۆژی چوارشەممە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، مەراسیمێك بۆ یادی چلەی هونەرمەندی گەورەی كورد كەریم كابان ڕێكدەخرێت و تێیدا چەند چالاكییەك ئەنجام دەدرێت.

یادەكە بە كردنەوەی پێشانگایەكە بۆ كۆمەڵێك وێنە كەلوپەلی تایبەتی ئەو هونەرمەندە، هەروەها بڵاوكردنەوەی كتێبێك لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی ئەو هونەرمەندە لەژێر ناوی (كەریم كابان ڕێحانەیەك لە دەنگی خۆش).

لە بەشێكی دیكەی مەراسیمەكەدا فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ژیانی كەریم كابان پێشكەش دەكرێت، دواتریش چەند بەرهەمێكی كابان لەلایەن چەند هونەرمەندێكەوە پێشكەش دەكرێت.




PM:01:06:24/02/2016