ژنێك دوای چەند كاتژمێرێك لە لەدایكبونی منداڵەكەی لە نەخۆشخانە ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی دەبێتەوە.
لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هیندستان، ژنێكی تەمەن 23 ساڵ دوای لەدایكبونی منداڵەكەی لەڕێی نەشتەگەرییەوە، بەمەبەستی پشوودان دەبرێتە ژووری چاودێری وور، بەڵام پیاوێك دەچێتە ئەو شوێنە و دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەو پیاوە لە كاتژمێر 3:30 خولەكی بەرە بەیان چۆتە نەخۆشخانەكە و وەك پزیشك خۆی پیشانداوە، بەر لەوەی بچێتە ژوریشەوە لە ئوتومبیلێكدا دەستدرێژ كردۆتە سەر پەرستارێك.
ئەو ژنەی باسی لەوە كردووە كە لەكاتی ڕووداوەكەدا چەند هاواری كردووە بەڵام كەس بەدەنگییەوە نەهاتووە، دواتریش ڕایكردووە بێ ئەوەی كەس ڕێگری لێبكات.
دیاردەی دەستدرێژی کردنەسەر ژنان لە هیندستان زۆرجار دەبێتە بابەتی میدیاکان کە لە شوێنە گشتییەکان و هەندێ جار بە بەرچاوی پۆلیسشەوە روویداوە.
لە زۆر حالەتیشدا ژنان خۆیان بەرگرییان لە خۆیان کردوە.